به‌بۆنه‌ى كۆچككردنى دكتۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بى، سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى ئال چه‌له‌بى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان
برایان وخوشكانى ئال چه‌له‌بى به‌ڕێز
به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچكردنى دكتۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بى سه‌رۆكى زانكۆى ئیسلامى له لوبنانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشى له ئێوه‌ى به‌ڕێزو خۆمان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى له‌ده‌ستدانى كه‌سایه‌تییه‌كى تیكۆشه‌رو ئه‌كادیمى به‌ڕێز، كه‌رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له روخاندنى رژێمى گشتگیر‌و، به‌جدى ودڵسۆزى كاریكرد له‌پێناو پشتیوانیكردنى عیراق وهه‌رێمى كوردستان وچه‌سپاندنى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ.
خوداى گه‌وره بیخاته به‌ر دلۆڤانى خۆى و له‌گوناهه‌كانى خۆشبێت وبه‌به‌هه‌شتى شاد بكات وسه‌بوورى وئارامیش ببه‌خشێته كه‌س و كار‌و خزمانی.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
مسعود بارزانی
7 / شوبات / 2019