Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئەمریکا له‌ عێراق و سوریا كۆبوونە‌وه‌

هەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/2/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كانی ئەمریکا له‌ عێراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد.

له‌م دیدارەدا دوا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێكرا، پەیوەست بە پەرەسەندنەکانی رەوشی رۆژهەڵاتی فوڕات لە سوریا مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بە پێویست دەزانرێت هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا بگەنە رێککەوتن و لێک تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر کۆی پرسەکان بۆئەوەی لە گۆڕانکارییەکاندا مافەکانی گەلی کورد جێگیر بکرێت.
هەر لەو دیداره‌ جموجۆڵەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی عێراق و رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و تیشکخرایە سەر میکانیزمەکانی رێگەگرتن لە گەشەکردنی زیاتری گرووپە تیرۆریستیەکان لەو ناوچانەدا.