Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دكتۆر بەشیر: وادەی ناردنی به‌شه‌بودجەی هەرێم بۆ ماڵپه‌ڕی KDP ئاشكرا دەكات

 

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە پەسەند كرا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنەكە رایدەگەیەنێت، سەرەتای مانگی ٣ عێراق پشكی هەرێم ڕەوانە دەكات.

پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ، لە رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ١ی ٢٠١٩ بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە پەسەند كرا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە ئێستا پڕۆژەیاساكە لە سەرۆكایەتیی كۆمارە و چاوەڕێن لەوێش پەسەند بكرێ.

دكتۆر بەشیر حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وادەی ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە ئاشكرا دەكات، كە بەپێی یاسا دەبێت پڕۆژەیاسا پەسەندكراوەكەی بودجە بچێتە سەرۆكایەتیی كۆمار، كە ئێستا لەوێیە و دەبێت لەوێش پەسەند بكرێت.

وەك خۆی ئاماژەی بۆ كرد، كاتێ لە سەرۆكایەتیی كۆمار پڕۆژەكە پەسەند كرا، دواتر لە رۆژنامە فەرمییەكانی عێراقدا بڵاو دەكرێتەوە، ئەوكات دەست بە ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، روونیشی كردەوە، كە ئەو پرۆسەیەش دەكەوێتە سەرەتای مانگی ٣.

 

خێڵان بەختیار