Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.info-  سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی کرد و لە دیدارەکەدا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی بوو.


رۆژی دوو شه‌ممه‌ 21ـی1ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی بوو.