Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا محەمەد مەلا قادر کرد

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و لە خوای گەورە داواکار بوو گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەوایش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادە تێکۆشەرەکەیان بێت.