هەولێر-KDP.info- لە دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان، بەردەوام لە چەند سەرچاوەیەکی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەوە تۆمەتی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ دەستگیرکراوان دەخرێتە پاڵ دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ وەک هێشتنەوەی ڕاگیراوان بۆ ماوەیەکی زۆر بێ ئەوەی دادگایی بکرێن و کەیسەکانیان یەکلا بکرێتەوە. د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم پرسە دەڵێ، بە گوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوان کراوە.
د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم پرسە ڕایگەیاند: "بە شێوەیەکی گشتی پرۆسەی دەستگیرکردن قه‌ده‌غه‌یە، تەنیا لە دامودەزگا تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ نەبێت، وەک بنکەکانی پۆلیس و بنکەکانی گرتن و ڕاگواستن، تەنانەت ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی تیرۆریش دەستگیر دەکرێن، بەبێ بوونی بەڵگەی تەواو لەسەر ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی، یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی دەستگیر ناکرێن."
سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیش دیندار زێباری گوتی: "بە شێوەیەکی گشتی له كوردستان چەند جۆرێک گرتووخانه هه‌یه؛ بنكه‌ی ڕاگرتن و گواستنه‌وه (التوقیف و التسفیرات)، بنكه‌ی چاكسازی، بنكه‌ی چاكسازیی ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانان. دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران و داواکراوان بە پێی یاسای بنەماکانی دادگایی‌کردنی سزایی (قانون اصول محاکمات الجزائیة) ژمارە (٢٣)ی ساڵی (١٩٧١)ی هەموارکراو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ و، ڕێکارەکان بریتین لە سەلماندنی کەسایەتیی داواکراو و گومان‌لێکراو و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بنەڕەتی، دوای گەیشتن بە ڕاستی داواکە، تۆمەتبارەکە وەک مافێکی خۆی بۆی هەیە پارێزەرێک ئامادە بکات و ئەگەر نەیتوانی پارێزەر ئامادە بکات ئەوا لەسەر دادگا پێویستە پارێزەری بۆ دابین بکات و ئاگاداری کەسوکاری دەکرێت کە ناوبراو گیراوە لە بنکەی پۆلیس، دواتر کەیسەکە ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی بە پێی یاسا."
زێباری تیشکی خستە سەر بابەتی هێشتنەوەی ڕاگیراوان بۆ ماوەیەکی زۆر بەر لە دادگایی‌کردنیان و گوتی: "وەزارەتی ناوخۆ مانگانه ناوی ڕاگیراوان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، ئه‌و ڕاگیراوانه‌ی له شه‌ش مانگ زیاتر له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی پارێزگاكان ماونەتەوە و په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ناوه‌كانیان به لیست ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان. لە بنکەکان پۆلیس و نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان ڕێکارە یاساییەکان لە لایەن لێکۆڵەرەکانی پۆلیسەوە ئەنجام دەدرێت کە بە پێی یاسا بۆیان دیاری کردووە، بەڵام لە لایەن بەرێزان دادوەرانی لێکۆڵینەوەوە چارەنووسیان دیار دەکرێت."
لەبارەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیش زێباری گوتی: بەندکراوەکان لە کاتی پێویستدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن و ئه‌و ڕاگیراوانه‌ش كه نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه له لایه‌ن به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان كراوه و بۆیان هه‌یه خواردنی تایبه‌ت بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. ئەم جۆرە بەندکراوانە به‌رده‌وام له لایه‌ن پزیشكه‌كانی بنكه‌كانی ته‌ندروستییەوە له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه چاودێریی باری ته‌ندروستییان ده‌كرێت، بەڵام وەزارەتی تەندروستی بەرپرسە لە دابینکردنی پزیشک و کارمەند و کەلوپەلی تەندروستی."
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە ڕۆڵی داواکاری گشتی لەم ڕووەوە گوتی: "دەزگای داواکاری گشتی لە چوارچێوەی یاسادا چاودێریی ڕەوشی ڕاگیراوان بەگشتی دەکات و بەتایبەتی لە چاکسازی و بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامانی داواکاری گشتی لە چاکسازی و بەندیخانەکان هەن و هەفتانە ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی ڕاگیراوان لە بەندیخانەکان پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن. ئەو نووسراوانەی کە ئاراستەی داواکاری گشتی دەکرێن بە پێی ماددەی (٧)ی یاسای داواکاری گشتی ژمارە (159)ی ساڵی 1979ی هەموارکراو، خاڵی یەکەم، داواکاری گشتی بەدواداچوونی بۆ هەر نووسراوێک کردووە کە لە لایەن هاووڵاتیانەوە، یاخود لە لایەن دەزگایەکی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی کرابێت، بە هەمان شێوەش لە داهاتوودا بەدواداچوون بۆ هەر نووسراوێک دەکات کە ئاراستەی دەزگای داواکاری گشتی بکرێت و ئەگەر پێویست بکات ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر."
سەبارەت بەو یاسایانەی کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەگیرێنە بەر دیندار زێباری گوتی: "چه‌ند یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه كه حکوومەتی هەرێم پەیڕەویان ده‌كات لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا، لەوانە: یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو؛ ئه‌م یاسایه كاری پێ ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان و به پێی ئه‌م یاسایه هیچ كه‌سێك به تاوانكار هه‌ژمار ناكرێت تا تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ نه‌بێته‌وه (یاخود تۆمه‌تبار بێتاوانه تاكو ده‌سه‌لمێندرێ). سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌ر كه‌سێك كه تاوانێكی ئاراسته ده‌كرێ و دادگایێ ده‌كرێت له كاتی دادگاییكردندا ده‌بێ پارێزه‌ری هه‌بێت. ئه‌م بڕیارانه‌ی كه له دادگا ده‌رده‌چن ده‌كرێت له دادگای پێداچوونه‌وه تانه‌یان لێ بگیرێت و دووباره به بڕیاره‌كاندا بچنه‌وه، ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و به‌ڵگانه ده‌بێت كه له‌به‌ر ده‌ستی دادوه‌ردان و ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان گومان درووست بكه‌ن، ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندیی تۆمه‌تباره‌كه ڕاڤه ده‌كرێت، بۆیه ناكرێت به وته‌ی تاوانبار ڕێكاره یاساییه‌كان بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه، چونكه له كاتی دادگاییكردن و بڕیارداندا یاسا جێبه‌جێ ده‌كرێت."
لە کۆتاییی لێدوانەکەیدا، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: "لە شەش مانگی کۆتاییی ساڵی 2018دا ژمارەی ئەوانەی بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیر کراون گەیشتە (1536)؛ لەوانە (1502) پیاو (34) ئافرەت، ئەو دەستگیرکراوانەش هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و وەک هەر گیراوێکى ئاسایى هەمو مافێکیان هەیە. بەتایبەتی لە ڕووی یەکلاکردنەوەی کەیسەکانیان، بۆ نموونە وەک: سەردانیان لە لایەن کەسوکاریانەوە، ئەوانەى کەسوکاریان دیار نەبێت، ڕێکخراوى (UNHCR) بەدواداچوون بۆ خێزانەکانیان دەکات بۆ دۆزینەوەیان."