به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
شه‌وی رابردوو له هه‌وڵێكی تیرۆریستی‌دا هه‌ڤاڵ جه‌بار عارف ره‌شید به‌رپرسی رێكخراوی موسه‌ڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌ركووك شه‌هیدكرا، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و جه‌ماوه‌ری پارتی له‌شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ین.
دڵنیایی به جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌ركووك ده‌ده‌ین هیچ هه‌وڵ و تاوانێكی ترسنۆكانه نابێته هۆی ساردبوونه‌وه‌مان له ئامانجه‌كانمان، به دواداچوونی جیددی بۆ ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین و ئه‌م تاوانه لێخۆشبوونی نییه تا تاوانباران ده‌دۆزرێنه‌وه و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
باره‌گای بارزانی
16ـی1ـی2019