Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرەخۆشیی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر

هەولێر-KDP.info-بەبۆنەی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو محەمەد مەلا قادر،یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراسته‌ى به‌رێز م .س پارتى دیموكراتى كوردستان / مه‌حمود محمد ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانى كرد.

ئەمەش دەقی پەیامەكه‌یه‌:

به‌داخ و كه‌سه‌رێكى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایى به‌رێز محمدى ملا قادر ئه‌ندامى پێشوى م.س و تێكۆشه‌رێكى دێرینى پارتى دیموكراتى كوردستانمان پێ گه‌یشت. كۆچكردوو محمدى ملا قادر به‌شى زۆر ته‌مه‌نى وه‌كو تێكۆشه‌رێكى پارتى بۆ رزگارى و سه‌رفرازى گه‌لى كوردستان ته‌رخان كرد. به‌ناوى هه‌ڤالانى م.س یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هاوخه‌مى خۆمان به‌ ئێوه‌ى به‌رێز راده‌گه‌یه‌نین ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ كۆتا ناخۆشیتان بێت و روحى كۆچكردویش بۆ هه‌میشه‌ شاد بێت.

انا الله وانا الیه‌ راجیعون

م.س یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان

15/01/2019