Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فوئاد حوسێن و وەزیری نەوتی ئێران، پرسگەلێكیان تاوتوێ كرد

 
بەغدا-KDP.info- د. فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی، لەگەڵ وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران، تیشكیان خستە سەر پەیوەندی دووقۆڵی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران بەو ئاڕاستەیەی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستی تیادا بەرجەستە ببێت.
 
ئەمڕۆ د. فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بێجان زەنگەنە وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری كرد.
 
لەم دیدارەدا هەردوولا تیشكیان خستە سەر پەیوەندی دووقۆڵی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران بەو ئاڕاستەیەی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستی تیادا بەرجەستە ببێت.
 
هاوكات دووپاتیان لەسەر هەبوونی باشترین چارەسەر كردەوە بۆ پێدانی شایستە داراییەكانی ئێران لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە لەبری كڕینی غاز و وزەی كارەبا، هەروەها لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی تەكنیكی كردەوە كە لەم بوارەدا تایبەتمەند بێت.
 
شیاوی باسە لەم دیدارەدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و سەرۆكی كۆمپانیای سۆمۆ لە وەزارەتی نەوتی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی قەرزی گشتی لە وەزارەتی دارایی و سالم چەلەبی ئامادە بوون.