سلێمانی-KDP.info- شارەزایانی نێودەوڵەتی دەربارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەولێر دەڵێن، ئەو سەردانە مەسجێکە بۆ دەرکەوتنی سەرەتای کوردستانێکی بەهێز و نیشانەی بایەخدانی ئەمەریکاشە بە هەرێمی کوردستان.
دڵشاد نامیق، شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی گه‌وره‌به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانه بۆ كوردستان كه سه‌ره‌تای چاوه‌ڕوانیی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردە بۆ به‌هێزیی كوردستان له ئاستی نێوخۆ و جیهاندا".
دڵشاد نامیق دەشڵێت: "سه‌ردانی گه‌وره‌وه‌زیرانی وڵاتانی جیهان، له ناویاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كوردستان، په‌یامێكه بۆ عێراق و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر کە كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی دامەزراوەیی، ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له عێراقدا هەیە و لای ئه‌مەریكا كورد ناوه‌ندێكی بڕیاری گرنگه و ئه‌مەریكا پشت له كورد ناكات و پێگه‌ی كوردستانی له ناوچه‌كه له‌به‌رچاو گرتووە".
شاره‌زایان دەڵێن، خه‌ونی گۆشه‌گیریی كوردستان كۆتایی هات و پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌هێزه. سیروان حەمه‌شه‌ریف، شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی گوتی: "به‌رده‌وامیی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگریی وڵاتانی دنیا بۆ كوردستان له دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆتایی ئه‌و خه‌ونەیە كه له ئاستی نێوخۆیی و عێراق و هه‌رێمیدا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و دابڕینی كوردستان له دنیای ده‌ره‌وه هه‌وڵی بۆ دەدرا".
حەمه‌شه‌ریف گوتی: "سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و وڵاتانی دیكه بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، کە ئه‌وه به‌هێزیی سه‌رۆك بارزانییه له ئاستی جیهاندا توانیویه‌تی كۆتایی بە ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه بهێنێت کە بۆ گۆشه‌گیریی كوردستان و دابڕانی لە دنیای ده‌ره‌وه لە ئارادا بوون و جیهان دەڕوانێتە پێگه‌ی به‌هێزی به‌ڕێزیان".
ئه‌و شارزای نێوده‌وڵه‌تییه پێی وایه: "ناکرێ پێگه‌ی كوردستان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و فه‌رامۆش بكرێت، چونكه پێگه‌ی كوردستان به‌هێزه و وڵاتان خواستی پێوه‌ندیی پته‌ویان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان هه‌یه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی