شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگەی ئێزدی لە شنگال دەڵێ، حەشدیشەعبی پیشمەرگە دەستبەسەرکراوەکانمان ئازاد نەکات و بە دەم داواکەیانەوە نەچێت، لە دوانیوەڕۆوە هەڵوێست و کاردانەوەیان دەبێ.
شەوی ڕابردوو و لە ناکاو و بێ هیچ هۆکار و پاساوێک، حەشدی شەعبی چوونەتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی ئێزیدخان و ٢٤کەسیان لێ دەستگیر کردوون، فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگەی ئێزدی لە شنگالیش دەڵێ، مۆڵەتیان داوەنەتێ و بەدەم داواکەیانەوە نەچن کاردانەوەیان دەبێت.
قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "شەوی ڕابردوو ھێزەکانی حەشدی شەعبی وەکو تیرۆریست چوونەتە سەر ھێزەکانی ئێزدیخان و ٢٤پێشمەرگەیان دەستگیر کردوون.
ئێمەش تا نیوەڕۆ مۆڵەتمان داوەتە حەشدی شەعبی ئەگەر ئازادیان نەکەن کاردانەوە و ھەڵوێستمان دەبێت."
گوتیشی، "ھیچ ھۆکارێک نییە کە ھێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگەی ئێزدیخان و، تەنھا ھۆکار ئەوەیە، دەیانەوێت فیتنە لە شنگال دروست بکەن."
بڵند ئیبراھیم