د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌حوكمی ئه‌و ئه‌زموونه كارگێڕی و ئیداره‌ی حوكمڕانییه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌ر له ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانی بۆ حكوومه‌تی عێراق له به‌غدا له دوای رێككه‌وتننامه و به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری 1970، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و دواتر له‌دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ له لایه‌ن رژێمی به‌عس و حكوومه‌تی عێراقدا له 1974وه سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی ئهیلوول به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی، سیسته‌می كارگێڕی (ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی حكومی یا حكومه‌تی خۆجێیی له ناوچه‌ی ئازاد له چۆمان و گه‌ڵاڵه و...تد له سه‌رده‌می جه‌نگ و هێڕش و شه‌ڕدا) بۆ كایه و بواره‌كانی په‌روه‌رده‌وه و ته‌ندروستی و رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و سه‌ربازی و نیشته‌جێی ئاوارهوو كه‌سوكار و خاوخێزانی پێشمه‌رگه، چه‌ندین ئه‌مینداریه‌تیی گشتی – الامانه العامهی دیكه‌ی دامه‌زراند و كه‌سی شیاوی بۆ پۆسته شیاوه‌كان – ئه‌مینداری راسپارد بۆ به‌رێوه‌بردنی كارگێڕیی حوكمیی ده‌وڵه‌تی خۆجێیی وه‌ك رووسیاییهكان پێی ده‌ڵێن (ده‌وڵه‌تی نێوخۆیی یا ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له نێو ده‌وڵه‌تدا)، تا ده‌گاته گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له شه‌ڕعیه‌تی شۆڕشگێڕی – به‌ره‌ی كوردستانی بۆ سیسته‌می حكومڕانیی په‌رله‌مانی به پێشنیاز و داواكاری و پێداگیریی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له شاری كۆیێ له دوای سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991، پارتی له كۆی ئه‌و جۆره حوكمدارییه ده‌وڵه‌تییه، به ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وبواره كارگێڕییه دهوڵهتدارییهی هه‌یه و به تێدهپهڕینی قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه به بایه‌خ و گرینگییه‌وه سه‌یر ده‌كرێ و بۆ كایه‌ی حكومڕانی و ئیداره‌كردنی ده‌وڵه‌ت به هه‌ند هه‌ڵگیراوه و بۆته ئه‌زموونێك سوودی بۆ ئه‌وانی تریش له عێراق و ناوچه‌كه هه‌بووه.
ئێستا گه‌لی كوردستان له دوای دیاریكردنی به‌ربژێره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا له چاوه‌ڕوانیی كوردستانێكی به‌هێزدایه، له چاوه‌ڕوانیی هێنانه‌دی ئه‌و دروشمهیدایه كه به‌رنامه‌ی كاری حوكمداریی ده‌وڵه‌تی كوردستانه و، پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30 ی ئهیلوول بانگه‌شه‌ی پێكرد و تیایدا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ده‌ست هێنا.
كوردستانێكی به‌هێز پاكێجی كاری دهوڵهداریی ئایندهی ئه‌و كوردستانه‌یه كه پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانی ئه‌نجام داوه و، كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووكی بینیوه و به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی پارتی و بارزانی له داستانه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه و مه‌خموور شاد بۆته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تداری له داگیركردن و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانی له پاشكۆیه‌تی و توانه‌وه له نێو حوكم و هه‌ژموونی به‌غدا و نه‌جه‌ف و كوفه رزگار كرد و وه‌ستانێكی به‌هێزیشی به هه‌ژموون و ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆییش كرد.
ئێستا كوردستان پێ ده‌نێته ساڵی تازه‌ی 2019، ساڵی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی به‌هێزی كوردی له باشووری هه‌میشه گڕگرتووی ته‌نراو به چه‌ندین ئه‌گه‌ر و گریمانه و نه‌خشه و هاوكێشه و به‌رنامه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕاوی ئه‌م و ئه‌وی ده‌ره‌كی و ناوخۆ، به‌ڵام له دیدگا و نه‌خشه و به‌رنامه‌ی و ئایندهی سه‌رۆك بارزانی، ستراتیژیه‌تی باڵای نیشتیمانی و ناسیۆنالیستی كورد و كوردستانی له پرنسیپه نه‌گۆڕ و چهسپاوهكانن ئه‌گه‌ر و گریمانه‌و هاوكێشه له‌ناكاوه‌كانی ئه‌م و ئه‌و و ئه‌وانیتریش نه كاری سلبییان لێ ده‌كا نه پێیان به‌رزه‌فت ده‌كرێ، مه‌گه‌ر كارت وه‌ك فاكته‌رێ سه‌رهه‌ڵبدا. له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فاكته‌ره‌ش براوه‌ی هه‌ر به‌هێز هه‌ر جه‌ماوه‌ر و گه‌لی كوردستان ده‌بێ.
ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به دیسپلین و پره‌نسیپه‌وه، هه‌ردوو پیاوه شیاو و ئه‌زموونداره‌كانی نیچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی بۆ جومگه هه‌ره باڵا و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تداری و حكومڕانی بۆ ئه‌و كوردستانه‌ی كه كوردستانیان ده‌یانه‌وێت، به‌ربژێر و ده‌ستنیشان كردووه و وا هه‌نگاو به هه‌نگاو به به‌رنامه و نه‌خشه‌ی تۆكمه‌ی نه‌گوتراو و نه‌بینراوی میدیایی ده‌چێته پێش.
له كاتێكدا به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی سه‌رباری تایبه‌تمه‌ندیه‌تی كار و پێگه‌ی باڵایان له نێو حوكمڕانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پشتگیریی ته‌واوی سه‌رۆك بارزانی‌یان هه‌یه و پشتئه‌ستووری ئه‌زموونی پارتی دیموكراتی كوردستانیشن له پڕۆسه‌ی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تداری و سوود له ئه‌زموونی گه‌لان و وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك مالیزیای مههاتێر محه‌مه‌د و، رووسیای سه‌رده‌می پووتین و مهدیڤێد وه‌رده‌گرن بۆ كوردستانێكی به‌هێز و حوكمه‌تێكی تۆكمه‌ی پته‌و پیاوه شیاوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌بنه ناونیشان و ناسنامه‌ی تازه كوردستانێكی به‌هێزی تازه.