شنگال-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕێ شنگال بۆردوومان دهكهن، بهڵام زیانهكانی بۆردوومان نهزانراون.
قاسم شەشۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، سهعات ١٠ی ئهمشهو فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە چڕی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە شنگال بۆردوومان كرد.
وهك شەشۆ زانیاریی دا، ناوچەكانی سکێنی و شلۆ و گرعزێر و چەندین ناوچەی تر بۆردوومان كراون، بەڵام هێشتا نازانن كه بۆردوومانەکە زیانی گیانی بهدوای خۆیدا هێناوه یان نا.
گوتیشی، ''تا ئێستا فڕۆکە جەنگییەکان بەسهر ئاسمانی شنگالدا دهسووڕێنهوه و ترسی زۆریاین خستووهته دڵی خەڵكهوه.''
هاوكات وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردهوە و تیایدا دهڵێ، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر مۆڵگە و حەشارگەکانی پەکەکە لە چیای کاراچاک و شنگال ئەنجام داوە.
کــاروان بــاعەدری