چەمچەماڵ-KDP.info- شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه بە گولله ده‌سڕێژکراوەتە سەر باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و داوای ده‌ستگیركردنی تاوانباران ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا کە لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه و كۆپییەكی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووه، هاتووه: "شه‌وی ڕابردوو، كاتژمێر ١١ و ٣٠ خوله‌ك بە گولله ده‌سڕێژکراوەتە سەر باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌مان، كه ته‌نیا زیانی ماددیی هه‌بووه و سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نه‌بووه".
له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین جار ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان کراوە، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبەجێ ناکەن کە تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و سزای یاساییان بده‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووه: "داوا له لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ین به زوویی تاوانباران ده‌ستگیر بکرێن."
چه‌ندین جاره ته‌قه‌كردن له باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان دووباره ده‌بێته‌وه و تا ئێستا تاوانباران ده‌ستگیر نه‌كراون.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی