Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری وزەی ئەمەریکا: ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاری هاوبەش دەکات

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی و وەزیری وزەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند و وەزیری وزەی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاری هاوبەش دەکات.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزیری وزەی ئەمەریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوویەوە، لە پرێسکۆنفرانسێکی هاوبەشدا سەرۆک بارزانی و وەزیری وزەی ئەمەریکا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند.
لە دەسپێکدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی وەزیری وزەی ئەمەریکا بۆ کوردستان و سەردانەکەی بە دەرفەتێکی گرینگ زانی بۆ تاوتووکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرینگ کە پێوەست بوون بە پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، لەگەڵ پێوەندی دووقوڵی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا.
سەرۆک بارزانی گوتی، دەرفەتێکی تازە و کەشێکی باش هەیە و ئومێدێک هەیە بۆ چارەکردنی کێشەکان، دەرفەتێکی تازە هەیە و جێگەی ئومێدە و هەموو هەوڵێکیش دەدەین.
لای خۆییەوە ریک پێری وەزیری وزەی ئەمەریکا سوپاسگوزاری و خۆشخاڵی تایبەتی دەربڕی کە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەتەوە.
ریک پێری دەڵێ، خۆشحاڵم بۆ ئەو دیدارە و بۆ هاوبەشی پێکردنی دیدو رای سەرۆک بارزانی لەسەر هەرێم و چیرۆکی کوردستان کە جێگەی پێزانین بوو، تێگەیشتنی مێژووی لایەنێک زۆرگرینگە بۆ تێگەیشتنی ئایندەیان، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار هەبوو، بە پەرۆشیەوە دەروانم بۆ رێکەوتنێکی هەمیشەی لە نێوان هەولێر و بەغدا.
گوتیشی، کۆبوونەوەکەبەرهەمدار و گرینگمان ئەنجام دا، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە بۆ قوربانی و ئازایەتی جەنگاوەرانی پێشمەرگە لە دژی داعش، بە هەوڵ و قوربانیدانی ئەوان خەڵک ئەمڕۆ ئازادە، پێشمەرگە سەرکەوتنی بەسەر داعش تۆمار کرد، ئەمڕۆ سەقامگیری زیاتر دەبینین و ئاسایشی زیاتر دەبینین لەو هەرێمە، ئەم دەرفەتە بەرهەمدارە هانمان دەدات بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەوەی ببینە هاوبەشی یەکتری، کاتی ئەوە هاتووە کە جەخت لە بونیاتنانی ئابووری بکەینەوە بۆ زیندووکردنەوەی ژێرخانی ئابووری کە لیژنەیەکی هاوبەش هەبێ، هۆکاری سەردانم ئەوەبوو کە خۆم و ئەمەریکا پێکەوە لەگەڵ هەرێم کاربکەین بۆ ئایندە، هەردوولامان سەرچاوەی سامانێکی زۆرمان هەیە کوردستان و تێکساس کە ویلایەتی منە، زۆ شتی هاوبەشیان هەیە و سەرچاوەی زۆر وزە لە بەردەستمانە و دەرفەتێکی زۆر لە بەردەستمانە بۆ بونیاتنانی ئایندە و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە، سوپاس بۆ دۆستایەتیتان و سوپاس بۆ قوربانیتان و بە پەرۆشی دەڕوانم بۆ کارکردن لە ساڵانی داهاتوو لەگەڵتان.