Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی، گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەست پێ کردەوە

 

هەولێر-KDP.info-  بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەرنامەی چڕەوە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ویستی خۆیانیان بۆ شداریکردن نیشان داوە، كۆ دەبێتەوە.

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر چەند پرسێك كۆ بووەوە، لیژنەی گفتوگۆیان بۆ گەڕی دووەمی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم پێك هێنا، ئەویش بە مەبەستی سەردانیكردنی ئەو لایەنانەی خواستی بەشداریكردنیان لە كابینەی نۆیەمدا هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیمكوراتی كوردستان، ئەو شاندەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان پێ‌هێندراوە، کۆ بوونەتەوە و بە بەرنامە و بەرچاڕوونییەوە، ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری هەولێر لەبارەی چۆنیەتیی پێكهێنانی كابینەی نوێ كۆ دەبنەوە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، لە ٣ی١٢ی ئەمساڵدا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە چوو، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی، بۆ مێدیاكان و لە پرێسكۆنفڕانسێكدا رایگەیاند، پارتی بە مەبەستی چۆنیەتیی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە یەك پاكێج گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكاندا دەكات. هاوكات ڕاشیگەیاند، كە نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت كاندید كراون.

خێڵان بەختیار