Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانی پیرۆزدەکات و لە پەیامەکەدا هاتووە، توێژی ئافرەتان بەپێی ئەو پێگەوسەنگ و پانتاییەی هەیانە لە نێو كۆمەڵگەدا ئەرك و كارێكی چارەنووسسازیان لەئەستۆیە لەبواری پەروەردەوپێشكەوتنی كۆمەڵگە، بۆیە رۆڵی بەرپرسانەی ئێوەویەكێتیەكەتان هەمیشە گرنگ و كاریگەرە بەتایبەتیش لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا لەو جێگەوپێگەو بوارانەی بۆتان رەخساوە كاری تیابكەن بۆ داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان و پاراستنی ئەو ئەزموونەو كۆتاییهێنان بە كێشەوگیروگرفت و مەینەتیەكان.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

بەڕێزان سكرتێر و هەڤاڵانی مەكتەبی سكرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵای یەكێتی ئافرەتانی كوردستان.

هەولێر-KDP.info-   بە بۆنەی(66)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەوئەنجوومەنەكان و گشت ئەندام و ئافرەتانی كوردستان دەكەین، هیوادارین هەمیشە هەر سەركەوتوو بن لە هەوڵ و كۆشش و كاروچاڵاكیەكانتان بۆ دابینكردنی گشت مافە رەواكانتان.

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەر لە(66)ساڵ بە پاڵپشتی و بڕیاری (بارزانی نەمر) دامەزرا، هەنگاوودەسكەوتێكی دیكەی گرنگ بوو بۆ توێژی ئافرەتان تاوەكو بتوانن وەك هێزێكی كۆمەڵایەتی رۆڵی دیاروكاریگەری خۆیان ببینن شانبەشانی تێكۆشانی گەلەكەمان و بزووتنەوە رزگاریخوازەكەی لە گشت قۆناغەكانی خەبات و قوربانیدانداوگەلێك دەسكەوتی گرنگیش بەدەست بێنێ.

توێژی ئافرەتان بەپێی ئەو پێگەوسەنگ و پانتاییەی هەیانە لە نێو كۆمەڵگەدا ئەرك و كارێكی چارەنووسسازیان لەئەستۆیە لەبواری پەروەردەوپێشكەوتنی كۆمەڵگە، بۆیە رۆڵی بەرپرسانەی ئێوەویەكێتیەكەتان هەمیشە گرنگ و كاریگەرە بەتایبەتیش لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا لەو جێگەوپێگەو بوارانەی بۆتان رەخساوە كاری تیابكەن بۆ داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان و پاراستنی ئەو ئەزموونەو كۆتاییهێنان بە كێشەوگیروگرفت و مەینەتیەكان.

جارێكی دیكە و بەو بۆنەیەوە تەواوی پاڵپشتی خۆمان بۆ ئێوەویەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە، ئومێدەوارین هەردەم پێشەنگ و پێشڕەوی بزووتنەوەی ئافرەتان بن بۆ بەرجەستەكردن و بەدەستهێنانی گشت داخوازیە رەواكانی ئافرەتانی کوردستان لە ماف و یەكسانی.

سڵاو لەو كاروانە سەركەشە نەسرەوتووەی تێكۆشان و پڕبەخششەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.. دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

10/12/2018