هه‌ولێر-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیشدا به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی به‌غدا ناكرێ. له‌و نێوه‌دا په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌یانه‌وێ چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستووریی بورووژێنن.
به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان چه‌ند خاڵێك له‌خۆ ده‌گرێ و یه‌ك له‌وانه سوێندخواردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی خوولی نوێیه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌ند مادده‌ی ده‌ستووری و یاسایی ده‌كرێ كه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون.
كاری په‌رله‌مانی نوێ به‌غدا تا ئێستا به ته‌واوی ڕێره‌وی خۆی نه‌گرتووه و هه‌ر بۆیه به‌جێی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران 48 سه‌عات پێشتر ئاگاداری به‌رنامه‌ی كار بن، به چه‌ند سه‌عاتێك پێشتر پێیان ده‌گات.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا، گله‌یی له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه و ده‌ڵێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ باس له چه‌ند وه‌زیرێكی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناكرێ.
ڤیان سه‌بری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "چه‌ند بڕگه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆ پێوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كدا ده‌كرێ باس له‌و مادده ده‌ستووری و یاساییانه بكه‌ین كه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون و ئه‌مه‌ش به‌شێك له كاری ئێستا و داهاتوومان ده‌بێت."
ساڵی 2005 نزیك به 80%ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگیان به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵاتیان دا، به‌ڵام تا ئێستایش نزیك به 50 مادده‌ی لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌وه هۆی دروستبوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌ڵپه‌سێردراو له نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێردا.
دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی یه‌ك له‌و مادده ده‌ستوورییانه‌یه كه كورد به به‌رده‌وامی دووپاتی لێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لایه‌كانی دیكه‌ی عێراق خۆیان له جێبه‌جێكردنی لاداوه.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵییه یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له دوابانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیدا، دووپاتی له دامه‌زراندنی ده‌كرده‌وه و له خوولی نوێی په‌رله‌مانی به‌غدادا هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
كاوه جه‌م