Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەرلەمانی سوید مانەوەی ھێزەكانی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق درێژكردەوە

 
 
سوید-KDP.info- په‌رله‌مانی سوید مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆ ساڵێكی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌.
 
په‌رله‌مانی سوید بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌تا 19ی دیسێمبه‌ری 2019ی درێژكرده‌وه‌.
 
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سوید، په‌رله‌مانی ئەو وڵاتە له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ هێزه‌كانی له‌ ھەرێمی كوردستان و عێراق بهێڵێته‌وه‌.
 
سوید 220 سه‌رباز و راوێژكاری سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌شق و راهێنانیان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كردووه‌.