بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز سەفین حاجی كانەبی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (سەرباز حاجی كانەبی)ـی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی براتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی