هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و ده‌وڵه‌تی لوبنان، نێچیرڤان بارزانی پشتگیری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كارسازان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/12/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جوبران باسل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان و نیكولا توینی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و شاندێكی باڵای یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، دۆخی سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق له به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
جوبران باسل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و پشتگیریكردنی كار و چالاكییه‌كانی ڕه‌وه‌ندی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان و دووپاتی كرده‌وه كه لوبنان خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و گه‌شیاری و كلتووریدا، به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و گرنگییه‌كی تایبه‌ت به‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌دات.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی پشتگیری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كارسازان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و ده‌ستخۆشی له ڕه‌وه‌ندی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان كرد كه له زۆر بواری بازرگانی و كلتووری و گه‌شتیاریدا چالاكن و هیوای خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچن.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی ئێستای عێراق به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.