Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەفتەی دابێ پارتی كاندیدی سەرۆكوەزیران دیاری دەكات

 

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، پارتی دەست بە گفتوگۆ دەكاتەوە و بەربژێری خۆیشی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت دیاری دەكات.

د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "حەفتەی دابێ سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ دەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەیشدا بەربژێری خۆی بۆ سەرۆكی حكوومەت دیاری دەكات، هەروەها لەوێیش بڕیار دەدرێت بۆ ئەوەی كاتی گفتوگۆ لەگەڵ حزبەكان دیاری بكرێت و بە شاندێك سەردانی حزبەكان دەكەینەوە".

دەربارەی پێكهاتەی شاندەكە، ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی گوتی: "هێشتا دیار نییە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر كەسانی ناو شاندەكە دەدرێت".

 

راژیار هەورامی