هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری دژه‌تیرۆر له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، باسی له شه‌ڕی داعش و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و زیاتربوونی جموجۆڵه‌كانی داعش و هۆكاره‌كان كرد و رایگه‌یاند، سیستمی سیاسیی كارپێكرا و گه‌نده‌ڵی و دابیننه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن و ئاماژه‌ی به لێپسراوێتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا بۆ رێگه‌گرتن له تیرۆریستان.
ئه‌مڕۆ 28/11/2018، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژیل دی كاركۆڤا، هه‌ماهه‌نگیكاری كاروباری دژه‌تیرۆر له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له‌و دیداره‌دا مه‌سروور بارزانی باسی له شه‌ڕی داعش و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و زیاتربوونی جموجۆڵه‌كانی داعش و هۆكاره‌كان كرد و رایگه‌یاند، سیستمی سیاسیی كارپێكرا و گه‌نده‌ڵی و دابیننه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن و ئاماژه‌ی به لێپسراوێتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا بۆ رێگه‌گرتن له تیرۆریستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی تیرۆریستان جه‌ختی لێ كرایه‌وه، به‌و پێیه‌ی شه‌ڕی داعش شه‌ڕێكی جیهانییه و به‌ته‌نێ په‌یوه‌ست به ناوچه‌یه‌ك یا لایه‌نێكه‌وه نییه.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌و كه‌ناڵ و سۆشیال میدیایانه كرد، كه داعش بۆ كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر خه‌ڵكی سوودیان لێ ده‌بینێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق تیشكی خسته سه‌ر گفتوگۆكانی فرا‌وانكردنی یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمی كوردستان له بواری رێكخستنه‌وه و چاكسازیكردن له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كان. په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی نوێی عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.