د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
به‌ڵگه‌نه‌ویسته سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه له‌و سه‌رۆك و رابه‌رانه‌ی كه هیچ كاتێ بۆ چاوی كامێرای میدیاكان و نمایشی سیاسی، سه‌ردان و دیدار ئه‌نجام نادات و هه‌نگاو بۆ ئه‌و جۆره سه‌ردانانه‌ش نانێ، گه‌ر پێشتر جۆرێك له دڵنیایی له سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی لا روون نه‌بێت.
بۆیه تێگه‌یشتن له ئامانجی بزاڤی دیپلۆماسیی سه‌رۆك بارزانی له‌ودیوی چاوی كامێرای میدیاكان و ئیكران- شاشه‌ی تی ڤییهكانهوه خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نیا رووكه‌شانه خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌كان ببنه جێگره‌وه‌ی بینراوه‌كانی سه‌ر ئیكران و مۆنیتهرهكان.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا له ئان و ساتێكدایه، بۆ به‌غدای وڵاتی به‌ناو عێراق، له‌ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ریی هه‌رسێ وڵاتی مه‌زنی ناوچه‌كه‌دا (سعوودییه، توركیا و ئێران) په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و پایته‌ختانی ئه‌م وڵاتانه‌ش له دوای رووخانی رژێمی تۆتالیزمی سه‌ددام حوسێن و رێكتر له دوای سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، گرێدراوی نێو ململانێی شاراوه یا نه‌بینراوی ئه‌مریكا و رووسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ك و، به‌ریتانیا و ئێران له‌لایه‌كی دیكهدان، وڵاتانی هه‌ردوو لایه‌نی ململانێكه‌ش بهرژهوهندییی بینراو و نه‌بینراوی زه‌به‌لاحیان له ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایشدا هه‌یه.
به دیوه‌كه‌ی تریش له كوردستاندا، ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی له ئان و ساتی دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له 25-8-2017 و پاش كاره‌ساتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووك و ده‌رهاویشته‌كانی له هه‌مان ساڵ و، سه‌ركه‌وتنی بارزانی و پارته‌كه‌ی له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12 مایسی 2018 و كوردستان له 30 ئه‌یلوولی 2018 دێت.
بارزانی كه له به‌غدا و نه‌جه‌ف بوو، به‌غدای ژێر هه‌ژموونی فارس و تورك و عه‌ره‌ب كه فه‌ڕشی سووری بۆ راخست و به‌و مه‌زنێتییه‌وه پێشوازیی لێی كرد، ده‌بێ ئه‌و راستییه بخه‌ینه به‌رچاو، كه ئه‌وه ئه‌وانن پێویستیان به ئه‌زموونی بارزانی و ژیری و حیكمه‌تی بارزانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هاوكێشه سیاسییه ئاڵۆزه‌كانی نێوخۆی عێراق و ئه‌و گرفتانهیشی كه دووچاری ناوچه‌كه بوونه‌ته‌وه، چ له سه‌روبه‌ندی هاتنی داعش و لێككهوتهكانیدا تا گه‌مارۆی رۆژی 5-11-2018ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران و گرفته‌كانی توركیا به‌ر له كوشتنی خاشقچی و، دوای ئه‌ویش له سووریا و رۆژئاوادا تا هه‌ڕوگیف و بۆردوومانه بێ ئهمانهكانی.
بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له مانایێك زیاتر هه‌ڵده‌گرێ، به‌دیوه كوردستانییه‌كه‌ی بۆ عێراق و ناوچه‌كه سه‌لمێندرا كه سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یه‌كی سیاسیی به‌هێزی هه‌یه و رابه‌رایه‌تیی پرس و دۆزی كوردستانی ده‌كات، به‌و حیكمه‌ت و ژیریی دیپلۆماسییه‌ته‌ی پێی ناسراوه ده‌توانێ گرفته كه‌ڵه‌كه‌بوو و هه‌ڵپه‌سێردراوه ئالۆزه بارگاوییه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
بۆیه گهردهستی پیلانگێڕیی ئه‌م و ئه‌و بوار و ده‌رفه‌ت بده‌ن، ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی و كوردستان به تایبه‌تیتر، ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی و ئازادیی ئابووری زیاتر به‌خۆوه ده‌بێنێت.
له كاتێكدا گه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌ی سه‌ره‌وه به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زلهێزان له‌نێو یارییه دیپلۆماسییه‌كان و ستراتیژیه‌تی زلهێزانی ناوچه‌كه و پایته‌ختانی دراوسێی به‌غدا له گۆڕاندا بێت، به دڵنیاییه‌وه لای سه‌رۆك بارزانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و دۆزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، به‌تایبه‌تی له دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پرسێكی نیشتیمانیی سیاسیی نه‌گۆڕ و سازش له‌سه‌ر نه‌كراوه، ئامانجیش له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیش، هه‌رله‌وه سه‌چاوه‌ی گرتبوو كه ئیتر به‌سه و ناكرێ چیتر وڵاتی به‌ناو عێراق، كوردستان و پرسه‌كه‌ی گه‌مارۆ بدات و قه‌یران له دوای قه‌یرانی بۆ بنێته‌وه و گه‌ر ده‌رفه‌تیشی بۆ لوا، به هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی، كوردستان داگیر بكا و تا كوردێكی بێویست و ئاره‌زوو و ئامانج، زه‌لیلی ده‌ستی به‌غدا هاووڵاتی و دانیشتووی (باكوری عێراق) بێت، هه‌روه‌ك له ئامانجه‌كانی هێرش و په‌لاماری حه‌شد و مه‌شد له پردێ و مه‌خموور و سحێلا و مه‌حموودییه ئه‌وه‌ی لێ خوێندرایه‌وه.
ئه‌و هاوكێشه‌یه (پرسی نیشتیمانیی كوردستان) ستراتیژیه‌تی نه‌گۆڕه و هه‌موو تاكتیكهكان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودان و، پرسێكه ئاماده‌بوونی هه‌میشه‌یی له نێو ستراتیژیه‌تی بارزانیدا هه‌یه، جا له سه‌ردانی به‌غدادا بێ یا له سه‌ردانی هه‌ر پایته‌ختێكی جیهاندا.
بۆیه ده‌كرێ بۆ سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بارزانی بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌نده بگوترێ:
بارزانی چۆن بۆ كورد و هێنانه‌دی پرسی نیشتیمانیی كوردستان رابه‌ر و فریادڕه‌س و كاریزمایه، گه‌ر بوار بدرێ و ده‌ستی پیلانگێرانی لێ به‌دوور بێ، وا خودی سه‌ركرده عێراقیییهكانیشن له به‌غدا داوای لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وانیش ببێته فریادڕه‌س.