بەغدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك كۆبوویه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیارى كابینه‌ى پێشووى حكوومه‌تى به‌غداى سڕكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ى حكوومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى له ماوه‌ى كاربه‌ڕێكردندا ده‌رى كردبوون، سڕ بكرێن. به‌و پێیه‌ى ئه‌و بڕیارانه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورن.
به گوێره‌ى بڕیاره‌كه، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ى له 1ى ته‌مموز/ یۆلیۆى 2018ه‌وه تا 24ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018 له لایه‌ن عه‌بادییه‌وه ده‌ركراوون، رابگیرێن.
له گرنگترین ئه‌و بڕیارانه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بڕیارى دانانی خاڵە گومرگییەکانی نێوان کەرکووک و شارەکانی هەرێمى كوردستانه.
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، بۆ تاوتوێكردنى پرسى خاڵه گومرگییه‌كان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى بانگهێشتى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان كازم ئه‌لعقابى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گومرگ، مونزیر ئه‌سه‌دى كرد.