Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كرد

 

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لە دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە خاڵە گومرگییەكان رێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان واژۆ كردووە، كە گرینگترینیان لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانن.

نەوزاد ئەدھەم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای سەردانی شاندی بەغدا بۆ ھەرێمی كوردستان، كە رۆژی دووشەممە بوو، لەگەڵ ھەرێمی كوردستاندا رێككەوتنێكی ٢٨خاڵییان سەبارەت بە رێنماییەكانی ھاوردە و ناردن و پێناسەی ڕەسمیی گومرگی و لادانانی خاڵە گومرگە نایاساییەكان واژۆ كردووە، بۆیە لە دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە، پێویستە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت و رێنمایی پێویستی بۆ دەربكرێت".

ئەدھەم گوتیشی، بەپێی ئەو رێككەوتنە، پێویستە دەست بە لادانی خاڵە گومرگییە نایاساییەكان بكرێت، چونكە لە ھەموو عێراق و ھەرێمی كوردستاندا یەك جۆرە گومرگوەرگرتن دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر لە ماددەیەك ١٥% گومرگی لێ وەرگیرا، وەك ئەوەی عێراق، ئەو كات ھیچ پێویست ناكات بەغدا لە رێگەی ناسایاییەوە جارێكی دیكە گومرگی لێ وەرگرێت".

حكوومەتی عێراق چەندین خاڵی گومرگی نایاسایی لە نێوان ھەرێم و عێراقدا داناوە، لەوانە خاڵی گومرگیی نێوان مووسڵ و دھۆك و ھەولێر و كەركووك و سلێمانی و كەركووك.

 

بڵند ئیبراھیم