Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر لە موسوڵمانان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەربێت پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

  بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەربێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و ئیراق و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك و هاندەروهەوێنی زیاتری چەسپاندنی لێبووردەیی و یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیان بێت لەنێو پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستان و جیهان و ناوچەکە.

ئومێددەخوازین لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا ئەو یادە پیرۆزە دەرفەتێك بێ بۆ بەهێزكردن و پتەوكردنی گیانی تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی هێزولایەنە سیاسیەكان و كۆتایی هێنان بە كێشەوگیروگرفتەكان و هەنگاو نان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مایەی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی هاووڵاتیان بێت، هەروەها پەیامی رەتكردنەوەو نەهێشتنی نەریتی نەخوازراوی توندڕەوی و شەڕانگێزیی بێت. جارێكی دیكە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز بێ..


مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان


12ی رەبیعولئەوەلی 1440 ی كۆچی     20/11/2018ی زایینی