Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسجدی هەڕەشە دەکات

 

هەولێر-KDP.info-  باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێ، ئەگەر بێتو بەدەم داوای ئەمەریکاوە بچێت لە پرسی گەمارۆدانی وڵاتەکەی، ئەوا دەبێ حکوومەت و گەلی عێراق چاوەڕێی سزای توندیش بکەن.

وەک مێدیاکانی عێراق باسی دەکەن، ئەم بە ڕاشکاوی هەڕەشەکردنەی ئێران، لەپاش ئەوە دێ کە عێراق دەربارەی پابەندبوونی بە بڕیارەکانی ئەمەریکاوە لە سزادانی ئێران، هێشتا ڕوون و ڕاشکاو نییە.

تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، گوایە ئیرەج مەسجدیی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە ئەگەری پابەندبوونی عێراق بە سزا سەپێندراوەکانی ئەمەریکا بەسەر ئێرانەوە، ئەوا وڵاتەکەی عێراق دووچاری کێشەگەلێک دەکات، کە کارەبا و خۆراک و کاڵای دیکە کە لە ئێرانەوە بۆی دێت، لێ دەبڕێ. مەسجدی دەڵێ، "سزا و گەمارۆ بە تەنیا بۆ سەر ئێران نابن."

زریان زیاد