Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی و ئەندرۆ پیک، ئاسایکردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی و ئەندرۆ پیک،ئاسایکردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی چاره‌كردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریان تاوتوو كرد.

ئه‌مڕۆ  17/11/2018،  مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا  بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تاوتوێ كران.
له‌و دیداره‌دا پێشوازی له‌ بڕیار و رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی بیره‌كانی كه‌ركووك له‌رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كرایه‌وه‌ و به‌ هه‌نگاوێكی گرینگ و سمبۆڵی دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.
مه‌سروور بارزانی و ئه‌ندرۆ پیك له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه‌ و‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكان و پاككردنه‌وه‌یان له‌ مینه‌ چێنراوه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌م ناوچانه‌ كرده‌وه‌.
تاوتوێكردنی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی پێكه‌وه‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.