Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە سەرۆکایەتیی د. فوئاد حوسێن پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق تاوتوێ کرایەوە

 

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتیی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران-وەزیری داراییی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، کۆبوونەوەیەک دەربارەی پڕۆژەیاسای بوودجە کرا و تێیدا جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، دووپاتی لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم یاسایە كرد لە ژێر ڕۆشناییی ئەو پرۆگرامە حكوومییەی سەرۆكوەزیران جەختی لەسەر كرد كە پشت بە هەبوونی بناغەیەكی پتەو بۆ بنیادنان و ئاوەدانكردەوە و پێشکەشكردنی خزمەتگوزاری و وەستان لە دژی گەندەڵی دەبەستێت.


ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتیی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران-وەزیری داراییی عێراق كۆبوونەوەیەك دەربارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2019 بەڕێوە چوو .

لەو كۆبوونەوەیەدا كە تورهان موفتی، ڕێكخەری گشتیی كاروباری پارێزگاكان و بریكاری وەزارەتی دارایی و ژمارەیەك لە پارێزگاران و سەرۆكی فەرمانگەكانی دارایی لە وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، پێداویستییەكانی هەموو ئەو لایەنانە باسی لێوە كرا كە لە كۆبوونەوەكەدا ئامادە بوون، هاوكات تیشك خرایە سەر دووبارەدیراسەكردنی پرۆژەیاسای بوودجە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكار بەر لەوەی ئەم پرۆژەیە بخرێتە گفتوگۆ لە لایەن حكوومەتەوە.

شیاوی باسە ئەم پرۆژەیاسایە لە لایەن حكوومەتی پێشووەوە ئامادە كرابوو و لەم بارەیەوە  جێگری سەرۆكوەزیران - وزیری دارایی دووپاتی لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم یاسایە كرد لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پرۆگرامە حكوومییەی سەرۆكوەزیران جەختی لەسەر كرد كە پشت بە هەبوونی بناغەیەكی پتەو بۆ بنیادنان و ئاوەدانكردەوە و پێكشەشكردنی خزمەتگوزاری و وەستان لە دژی گەندەڵی دەبەستێت.