هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه‌كان له عێراق و سووریا كۆبوونه‌وه و میكانیزمی چۆنیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه ئیقلیمییه‌كان ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئه‌مڕۆ 7/11/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سوریا كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه به‌گشتی و پێداچوونه‌وه به پێشڤه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سوریا تاوتوێكرا.
مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هیوای خواست سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ بكات له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و هاوكاری به‌رامبه‌ر ئه‌و مافانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتوون.
میكانیزمی چۆنیه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه ئیقلیمییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.