Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمەریکا، قەرەیلان و بایک و کاڵکانی خستە لیستی داواکراوەکانییەوە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سێ بەرپرسی باڵای پەکەکەی خستە لیستی داواکراوەکانییەوە و بڕی ئەو پارەیەشی دیاری کرد بۆ هەر کەسێک شوێنیان بزانێ و ئاشکرایان بکات.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئانکارا ئاشکرای کردووە کە لە میانی سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ماسیۆ پالمەر بۆ تورکیا رایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەرسێ بەرپرسی باڵای پەکەکە، موراد قەرەیلان و  جەمیل بایک و دۆران کاڵکانی خستە نێو لیستی داواکراوەکانییەوە.

ئەمەریکا بۆ ئاشکراکردنی شوێنی جەمیل بایک بە گوێرەی زانیاری ماسیۆ پالمەر بڕی ٤ ملیۆن دۆلار و بۆ موراد قەرەیلان بڕی ٥ ملیۆن دۆلار و بۆ دۆران کاڵکان بڕی ٣ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە هەرکەسێک شوێنیان بزانێ و ئاشکرایان بکات.