Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بمێنێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ـی١٠ـی٢٠١٨ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەعد ئەلجەنابی، سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا، کە حاسم ئەلحلفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقی ئامادە بوو، ڕەوشی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خرایە بەرباس.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بمێنێتەوە.