Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی ناوخۆ: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی رەگەزنامە كاری پێنەكراوە

 
هه‌ولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان كاری پێنەكراوە و بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدان.
 
سامی جەلال، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، لە هەرێمی کوردستان کاری پێنەکراوە و کارەکانیش بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن".
 
گوتیشی: "لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ پێکهێندراوە و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دەکەن".