Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی سیروان عومەر ڕەواندزی دەكات

 

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

خانەوادەی خوالێخۆشبوو سیروان عومەر ڕەواندزی

بە دڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارمەندی كوردستان تیڤی (سیروان عومەر ڕەواندزی)ـیمان پێ گەییشت.

هاوخەمی بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیێنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و  كارمەندان و هاوكارانی خوالێخۆشبوو لە كوردستان تیڤی دەكەین.

لە خودای دلۆڤان داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی