Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاوێژكاری كۆمارییەكانی ئەمەریكا: هێزە عێراقییەكان و حەشد، داعش دژی كورد بەكار دەهێنن

 

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژكارێكی پارتی كۆماریی ئەمەریكا، چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات و دەڵێت، حەشدی شەعبی بە ھاوكاریی سوپای عێراق، سەرقاڵی دامەزراندنی داعشە كۆنەكانن لە ناوچە كوردییەكاندا.

زەردەشت بابان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "حەشدی شەعبی، بە ھاوكاریی سوپای عێراق خەریكی دامەزراندنی داعشە كۆنەكانن لە ناوچە كوردییەكاندا بۆ بەشداریكردنیان لەگەڵ ڕێكخراوی بەدر بە ٣٠ داعش لە ناوچەی جەلەولا و ڕێكخڕاوی ئەسحاب ئەلحەق بە ٤٠ داعش لە ناوچەی ئاڵۆزی نێوان كورد و حكوومەتی عێراقیدا".

بە گوتەی بابان، بۆ ئەم كارەیش تاوانبارێكی داعش بە ناوی موتەشەر ئەلتوركی، كە بەرپرسیار بوو لە شەڕی جەلەولا لە ٢٠١٤ لەگەڵ پێشمەرگەدا، هەروەها تاوانبارێكی تری داعش بە ناوی زەید مەولان، ئەم كارەیان پێ سپێردراوە لە دژی كوردەكان.

ئەم ڕاوێژكارەی پارتی كۆماریی ئەمەریكا، گوتیشی: "داعشە كۆنەكان و حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی، پێكەوە ھاوكاری دەكەن دژی كورد لە ناوچە كوردییەكاندا و نیازی زۆر خراپیان ھەیە، بۆیە دەبێت كورد و سەركردایەتیی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ئەم پیلانە بن، چونكە ئەمانە ‌هەڕەشەن".

 

كـــاروان بـــاعەدری