Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە ساڵیادی داگیركرنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان، گردبوونەوە ساز دەكرێت

 

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە لە ساڵیادی داگیركردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، لە شاری ھەولێر گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی ساز بكرێت و، تێیدا داوای كۆتاییھێنان بە داگیركاری و چەوساندنەوەی گەلی كورد دەكرێت.

ساڵی ڕابردوو لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا، حكوومەتی عێراق بە ھاوكاریی حەشدی شەعبی و تاقمێكی نێو لایەنێكی سیاسی، ھێرشی سەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانیان كرد و بە زەبری ھێز داگیریان كردن و زیانی زۆری ماددی و گیانییشیان بەو ناوچانە گەیاند.

بەپێی راگەیێندراوێكی رێكخراوە مەدەنییەكانی ھەولێر، كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، ھاتووە كە ژمارەیەك چالاكوان و رێكخراوی مەدەنی لە شاری ھەولێر بڕیارە لە رۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەردا گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی بە درووشمی كۆتاییھێنان بە داگیركاری و چەوساندنەوەی گەلی كورد، ساز بكرێت.

بە گوێرەی راگەیێندراوەكە، گردبوونەوەی چالاكوانان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، رۆژی سێشەممە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ لە جووتسایدی ھۆڵی زەرد لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە ھەولێر بەڕێوە دەچێت و، تێیدا یادداشتێك دەدرێتە پەرلەمان.

 

بڵند ئیبراھیم