هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی سربیا له عێراق کرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سربیا باسی له رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كرد و ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنی ره‌وشی ئارامی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و ئارامییه نموونه‌ییه‌ی هه‌یه یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتێكی باش ده‌بێت بۆ كۆمپانیاكانی سربیا تا بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 11/10/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئوروش بالۆڤ باڵیۆزی سربیا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا و دووپات له قوڵتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه. له‌لای خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانی هیوای خواست ئاستی پێوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و سربیا له بواره جیاجیاكاندا پته‌وتر بكرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی سربیا باسی له رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كرد و ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنی ره‌وشی ئارامی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و ئارامییه نموونه‌ییه‌ی هه‌یه یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتێكی باش ده‌بێت بۆ كۆمپانیاكانی سربیا تا بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.