Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کونسووڵی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە پارتی کرد..پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە

 

هەولێر-KDP.info-  کونسووڵی ئەمەریکا لە هەولێر لە دیداریدا لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، پیرۆزباییى خۆى ئاراستەى سەركردایەتیی سیاسیی پارتى كرد بە بۆنەى سەركەوتنى پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستانەوە کە بە پێی ئەنجامە بەراییەكان پارتى لە پلەى یەكەمدایە و هیواى خواست دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامە كۆتاییەكان لە كاتێكى كەمدا حكوومەتى تازەى هەرێمى كوردستان پێك بهێنرێت و دووپاتى كردەوە كە ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنى هێزى پێشمەرگە و هەموو بوارەكانى تر.

 

فازڵ میرانى، سكرتێرى مەكتەبى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازیى لە ستیڤن فریگە، كونسووڵی گشتیی تازەى ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

 

لە دانیشتنێكدا كە هۆشیار سیوەیلى، بەرپرسى ئۆفیسى پێوەندییەكانى گشتى پارتى ئامادەى بوو, كونسووڵێ ئەمەریكا لە هەولێر پیرۆزباییى خۆى ئاراستەى سەركردایەتیى سیاسیى پارتى كرد بە بۆنەى سەركەوتنى پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستانەوە کە بە پێی ئەنجامە بەراییەكان پارتى لە پلەى یەكەمدایە و هیواى خواست دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامە كۆتاییەكان لە كاتێكى كەمدا حكوومەتى تازەى هەرێمى كوردستان پێك بهێنرێت و دووپاتى كردەوە كە ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنى هێزى پێشمەرگە و هەموو بوارەكانى تر."

 

فازڵ میرانى، سكرتێرى مەكتەبى سیاسى زۆر بە گەرمى بەخێرهێنانى كرد و سوپاسى كرد بۆ پێشكەشكردنى پیرۆزباییەكان و كورتەیەكی لەسەر ڕەوشى ئەمڕۆى كوردستان و عێراق باس كرد و پیرۆزبایى لە كونسووڵى تازەى ئەمەریكا لە هەولێر كرد بە بۆنەى دەستبەكاربوونى و هیواى خواست لە كارەكەیدا سەركەوتوو بێت.

 

میرانى دووپاتى كردەوە كە پارتى دیموكراتى كوردستان پاڵپشت و هاوكارى عادڵ عەبدولمەهدی دەبێ بۆ پێكهێنانى كابینەى تازەى حكوومەتى فیدراڵیى عێراق.