Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەچاودێری سەرۆک بارزانی 13 ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەکرێتەوە

 
ھەولێر-KDP.info- بە چاودێری و پاڵپشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی ئەمرۆ سێزدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ھەولێر دەکرێتەوە.
 
ئەمرۆ  10ی10ی2018 بە چاودێری سەرۆک بارزانی، 13 ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە.
 
پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردوامدەبێت، تێیدا زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و پەخشی کتێب بە ھەزاران ناونیشان و بابەت بەشداردەبن. لە 10 وڵاتی عەرەبی، ھەروەھا ئێران، بەریتانیا، ئەمریکا و تورکیا  نووسەر و دەزگاکانی چاپ و پەخشی کتێب دوایین بەرھەمە چاپکراوەکانیان دەخەنەڕوو.
 
لەم پێشانگایەدا نزیکەی 300 دەزگای و چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆی و جیھانی بەشدارن نزیکەی نیو ملیۆن ناونیشانی جیاجیا لەم پێشانگایەدا بڵاودەبێتەوە.
 
فایزە کۆیی