Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی و یان کۆبیچ هاوڕان کە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بەزوویی رابگەیەنرێ

هەولێر-KDP.info-  مه‌سروور بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد و هەردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له‌باره‌ی سكاڵاكان و راگه‌یاندنی  ئەنجامەكانی كۆتایی بە زووترین كات.

ئه‌مڕۆ9/10/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.
لەم دیدارەدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوو كران. له‌وباره‌وه‌ مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی  بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ دا، كه‌ ئیراده‌ی سیاسی ده‌به‌خشێته‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان له‌باره‌ی سكاڵاكان و راگه‌یاندنی  ئەنجامەكانی كۆتایی بە زووترین كات.
لە بەشێكی دیكەی دیداره‌كه‌دا بارودۆخی گشتی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و به‌شداری گشت پێكهاته‌كان و جیبه‌جێكردنی ده‌ستوور گفتوگۆ كرا‌.