Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە پارێزگای دهۆک گۆڕانکاریی ئیداری بەردەوام دەبن

 

دهۆک -KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لە داهاتوودا دەست بە گۆڕانگاریی دیکەی ئیداری دەکەین لە پارێزگای دهۆکدا.

 

پێشتر چەندین گۆرانگاری لە هەیکەلی کارگێریی دهۆکدا کرا. لەو بارەیەشەوە بێریڤان سەلم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "پێشتر ٥ بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگای دهۆک گۆردران و ئەوانەی ماویشن دەگۆڕین، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی پاریزگاکە بکەن."

 

گوتیشی: "لە گۆڕانگاریی داهاتوودا هەوڵ دەدرێت کەسانی نێو پێکهاتەکانیش لە پۆستی ئیداریدا جیگای خۆ بگرن،  بۆ ئەوەی ئەوانیش بێبەش نەبن لەو مافە، چونکە پێکهاتەی ئیزدی و مەسیحیش لە پاریزگای دهۆک هەن."

 


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای دهۆک گوتیشی: "لەو پێنج پۆستەی کە گۆڕدراون یەکێکیان دەستبەکار بووە، بەم نزیکانە ئەوانەی تریش دەستبەکار دەبن و ٧ بەڕێوەبەری تریش دەگۆڕین."

 

کــاروان بــاعەدری