Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی و یان كۆبیچ، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەكانیان تاوتوو كرد

 

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی و نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هاوكێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەكانیان تاوتوو كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی 10ـی 2018 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان كۆبیچ، نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا، نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و، هیوای ئەوەی خواست كە بە زووترین كات كۆمیسیۆن دەرئەنجامە كۆتاییەكان ڕابگەیێنێت و پارلەمانی تازەیش دەست بە كارەكانی بكات.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەویەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هاوكێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەكان تاوتوو كران.