Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکگورک سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی کوردستاندا بە گرینگ وەسف کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش کرد و لە دیدارەکەدا برێت مەکگورک پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و ئەو سەركەوتنەی بە گرنگ وەسف كرد و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوە.

ڕۆژی یەكشەممە 7ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە شاری هەولێر.

لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و ئەو سەركەوتنەی بە گرنگ وەسف كرد و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوە.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كران.