Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح كرد

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح كرد و، لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح دڵگرانیی خۆی لەوە نیشاندا كە لایەنە كوردستانییەكان نەیانتوانی یەك كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكەن.

ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوو كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر ڕووداوەكانی ڕۆژی دووی ئۆكتۆبەری ناو پارلەمانی عێراق و پەیوەست بەم باسەوە سەرۆكی ئیئتیلافی فەتح دڵگرانیی خۆی لەوە نیشاندا كە لایەنە كوردستانییەكان نەیانتوانی یەك كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆككۆماری دیاری بكەن  و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی كاریگەری پارتی و لایەنە كوردستانییەكان لە پڕۆسەی سیاسی هیوای ئەوەی خواست كە لە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقدا لایەنە كوردستانییەكان ڕۆڵی كاریگەری خۆیان ببینن.