د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له 25-9-2017 و، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی (خۆی شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌ی نه‌كرد) و له وتاره مێژووییه‌كه‌ی رۆژی 22-9-2017 ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ لایه‌نه ناوخۆ و ده‌ره‌كی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان به‌دیار كه‌وتن، نه‌یارانی ریفڕاندۆم و سه‌رۆك بارزانی، ئاراسته‌ی هاوكێشه‌كانیان به جۆرێ گۆڕی، كه خۆی له پیلان و هه‌ڕه‌شه و هێرش و پڕكێشییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بینییه‌وه.
ئامانج له‌و پیلانانه هه‌ولێری سه‌نته‌ری بڕیاری سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێم و خودی سه‌رۆك بارزانی بوون، سه‌رۆكێك كه ڕابه‌ر و ئه‌ندازیاری ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوو.
پیلانه‌كان ئه‌وه‌نده كوشنده و ترسناك بوون، تا ئه‌و ئاسته‌ی قه‌واره‌ی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كیانه ده‌ستووری و یاساییه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن و، سیسته‌می حوكمداری كانتۆن پیاده بكه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چوار شاره‌كه‌شی به‌سه‌ر چه‌ند كانتۆنێكدا دابه‌ش بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر دوو ئیداره‌یی و دوو زۆن بێته ئه‌مری واقیع، به‌ڵكو فره‌ئیداره‌یی ببێته دیفاكتۆی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بسه‌پێنرێته سه‌رئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداریی كوردستانی باشوور.
ئێستایش ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌وه تێپه‌ڕیوون هیچ پاساوێكی دیكه له‌و مانا‌و واتایانه‌ی ئاماژه‌مان پێداون مانای دیكه بگه‌یێنێ. ده‌سته‌واژه‌ی(حكوومه‌تی رزگاریی نیشتیمانی) بۆ ئه‌وسای پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای تێكشكاندنی هێرش و پیلانه‌كان له پردێ و سحێلا چیی ده‌گه‌یاند؟ جگه له ماناكه‌ی خۆی نه‌بێ. مه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خشه و پیلانه دارێژراوه پێشوه‌خته نه‌بووبێ، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و تێكشكانی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و كیانه فیدراڵییه‌كه‌ی.
گه‌ر ئاینده‌بینی و ژیری و پشوودرێژی و خوێندنه‌وه‌ی واقیعبینانه‌ی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، له‌مێژ بوو كه‌سانی دیكه حوكمی هه‌ولێر و كوردستانیان ده‌كرد. كه بارزانییش ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی ئاوه‌ژوو كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ر و دیفاكتۆیانه‌ی هاتنه پێش، پووچه‌ڵ بوونه‌وه و ئاینده‌ی پرس و دۆزه ره‌وایه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له فه‌وتان رزگاریان بوو، پرسه‌كه بووه به‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ی نێو هاوكێشه‌كان و ئومێد و هیوا بۆ بێهیوایان و نائومێدان گه‌ڕایه‌وه.
دواوه‌رچه‌رخانی مێژوویی و تۆماركردنی سه‌روه‌رییه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، سه‌رۆك بارزانی خستنه‌وه سه‌ر هێڵی شه‌رعیه‌تدانه‌وه به حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌زموونی حوكمداریی ده‌ستووری و یاسایی بۆ كوردستان و پێداگیریی به‌رێزیشیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 30 ئه‌یلوولدا، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه‌وا:
پێدانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیییه به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رله‌نوێ به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه دیاری ده‌كرێن و، دامه‌زراوه حكوومییه‌كان ناسنامه‌ی تازه‌ی ده‌ستوورییان ده‌بێ. به واتایه‌كی دیكه، كورستانێكی به‌هێز حكوومه‌تێكی به هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی ده‌بێ.