هه‌ولێر-KDP.info- له گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریی پارتیدا له هه‌ولێر، سه‌رۆك بارزانی به‌ڵێنی به هه‌ولێرییه‌كان دا، ''هه‌میشه ڕاستگۆ ده‌بین له‌گه‌ڵتان، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه كه‌رامه‌ت و سه‌ره‌وریی ئێوه بكه‌وێته مه‌ترسی، سه‌ری خۆمانی بۆ دابێین.'' هه‌ر له په‌یامیدا بۆ جه‌ماوه‌ری به خرۆشی پارتی، سه‌رۆك له‌باره‌ی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورده‌وه جه‌ختی كرده‌وه، كه پابه‌ندنه‌بوون به بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان، پابه‌ندنه‌بوونه به یه‌كڕیزیی كورد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری پار ڕوویدا.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌دا كه به نزیكه‌ی سه‌دهه‌زار له ئه‌ندام و لایه‌نگر و شوێنكه‌وتووانی پارتی ده‌خه‌مڵێندرا، سه‌رۆك بارزنی وتارێكی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری خرۆشاو و به جۆشی پارتی كرد و ڕایگه‌یاند، پارساڵ و له ڕۆژێكی پیرۆزه‌ی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، كه بڕیارتان له چاره‌نووسی خۆتان دا، مێژووتان تۆمار كرد، سپاس بۆ خۆراگری و دڵسۆزیتان، په‌نجه‌كانتان ماچ ده‌كه‌م، كه ئه‌و ڕۆژه‌تان مۆر كرد.
ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕی بڕیاردانه له چاره‌نووس، له‌م ڕۆژه‌دا بوو كه نزیكه‌ی سه‌دا ٩٣ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان دا و سه‌رۆك بارزنی له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند، مافێكی یاسایی و سرووشتی هه‌رگه‌لێكه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، ئێوه‌ش پار ئه‌و بڕیاره‌تان دا، به‌داخه‌وه كه خراپ لێكدراویه‌وه. خۆی ده‌بوایه پرسیارتان لێ بكرێ بۆ وا بڕیارێكتان دا و ده‌ردی ئێوه چییه، كه‌چی له‌بری قه‌ره‌بووی ئه‌نفالكراو و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانتان، بڕیاری قورسیان دا.. خۆ كه‌س نه‌یگوتبوو ڕۆژێك دوای ڕاپرسی ئێمه سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یێنین، هه‌رچۆن بێ هه‌وڵ و هه‌نگاوه یاسایی سروشتییه‌كه‌تان خراپ لێكدرایه‌وه و خراپیش كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرا.
سه‌رۆك ڕوونی كرده‌وه، ئێمه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور هه‌نگاومان نه‌نا، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ كرابا، په‌نامان بۆ ڕیفراندۆم نه‌ده‌برد، ئه‌وان هه‌موو ده‌رگاكایان به ڕوودا داخستین و ئێمه‌ش ناچار بووین ڕیفراندۆم بكه‌ین.
دوای ئه‌وه گه‌مارۆیان خستینه‌سه‌ر، ویستیان كه‌رمه‌ت و ئیراده‌مان بشكێنن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ڕه‌ت كرده‌وه، سپاس بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان، سپاس بۆ خۆڕاگریتان و سپاس بۆ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان.
سه‌رۆك بارزنی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش ده‌ریخست كه چاره‌ی كێشه‌ی كورد، به شه‌ڕ نابێ، ده‌بێ به دانوستان و لێكتێگه‌یشتن بێ، له‌وپێناوه‌شدا ئێمه جارێكی دیكه ده‌ستی برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كه‌ین. چونكه ئاشكرایه كه ئه‌وه‌ی كه به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن به‌ده‌ست هه‌ردوولا دێ، به سه‌د ساڵی شه‌ڕ به‌ده‌ست نایه‌ت.
سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند، ئێستا ده‌رفه‌تێكی دیكه هاتووه‌ته پێش، له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو زۆر وایانده‌زای كۆتایی پارتییه، به‌ڵام به پشتیوانی ئێوه و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست، پارتی بوو به لیستی ژماره یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه پارتی ژماره‌یه‌كی قورس و سه‌نگینه له هاوكێشه‌كاندا.
سه‌رۆك دووپاتی كرده‌وه، ترسم هه‌بوو هه‌ندێك كه‌س دژایه‌تیی كورد بكه‌ن به فه‌رهه‌نگێك له عێراقدا، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ١٢-٥ گه‌لی عێراق، نه‌یهێشت ئه‌وانه له‌سه‌ر حیسابی دژایه‌تیی گه‌لی كورد ببن به پاڵه‌وان؛ سپاس بۆ گه‌لی عێڕاق، سپاس بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان. هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ش هیچ كات ڕێ ناده‌ین جیاوازی و كێشه‌ی ئێمه و بڕیاربه‌ده‌ستانی ئێمه و عێراق سه‌ربكێشێ بۆ كێشه له نێوان گه‌لانی عێراقدا.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا داوایه‌كی له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ولێرییه‌كان به تایبه‌ت كرد و ڕایگه‌یاند، لێره‌وه‌ش داواتان لێ ده‌كه‌م، ئه‌و برا عه‌ره‌بانه‌ی كه به هۆی نه‌بوونی ئه‌من له انوچه‌كانیان و به هۆی تیرۆره‌وه هاتوونه‌ته كوردستان، ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیان بگرن و وا حیساب بكه‌ن كه كه‌سوكاری ئێمه‌ن.
هاوكات داوای كرد، داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌م، ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ن و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و ته‌وافوق كێشه‌كان چاره بكه‌ن. دووپاتیشی كرده‌وه، با ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌چێ و به ده‌ردی ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی مووسڵ نه‌چێ.
سه‌رۆك بارزانی پرسی یه‌كڕیزیی كورد و تۆكمه‌یی نێوماڵی كوردی هێنایه به‌ر باس و ڕایگه‌یاند، زۆر باسی یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد ده‌كرێ، هه‌مووتان شایه‌دن كه زۆر هه‌وڵمان دا ناوماڵ پته‌و و یه‌كڕیز بێ، بۆ ئه‌مه‌ش پارتی زۆر له ده‌ستكه‌وتی خۆی له‌و پێناوه به‌خشی كه‌چی هیچ سوودی نه‌بوو.. لێره‌دا بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی هه‌ن و نه‌گۆڕن، به‌ڵام كاتێك له‌و بنه‌مایانه لادرا، یانی یه‌كڕیزی و ته‌باییی ناو ماڵی كورد نامێنێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ڕووی دا.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێكمان ماوه بۆ تۆماركردنی مێژوویه‌كی پڕسه‌ره‌وه‌ری، ٣٠ی مانگ ڕۆژی ده‌نگدانه و ڕۆژێكی چاره‌نووسسازه، ئێوه بڕیار ده‌ده‌ن، ئایا ده‌تانه‌وێ كوردستان چۆن بێ، ئاسایش به‌رقه‌رار بێ، به‌خته‌وه‌ری هه‌بێ، ئاوه‌دانی به‌رده‌وام بێ؟، كه من دڵنییام ئه‌وه‌تان ده‌وێ، بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م، ئه‌و ڕۆژه هه‌موومان په‌یمان بده‌ین و به خوێنی شه‌هیدان به وه‌فا بین و ده‌نگ به لیستی ١٨٣ بده‌ین.
ده‌نگدان به لیستی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه گۆڕانكاری گه‌وره و چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌ن بكرێ، له‌و بڕوایه‌دام ئێوه ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كان و ئیسپاتی ده‌كه‌ن كه هه‌ولێر هه‌ر هه‌ولێره.
سه‌رۆك بارزنی گوتیشی، ئێمه به‌ڵێنی ئه‌وه‌تان پێ ده‌ده‌ین، كه هه‌میشه ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵتان، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه كه‌رامه‌ت و سه‌ره‌وریی ئێوه بكه‌وێته مه‌ترسی، سه‌ری خۆمانی بۆ دابێین.
بڕواتان به خۆتان به پاشه‌ڕۆژی خۆتان بێ و بڕاوایشتان به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره هه‌بێ، بڕواتان به پێشمه‌گره قاره‌مانه‌كه‌ان و ده‌بێ هه‌میشه به‌ره‌و پێشه‌وه بچین و خۆ نه‌چه‌مینن.