Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش: دەنگ بە لیستی ١٨٣ـی پارتی دەدەین

تابلۆی ٤١ پێشمەرگەی دەڤەری بارزان كە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا شەهید بوون.

 

دهۆك-KDP.info-  كەسوكاری شەهیدانی شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیێنن، دەنگ دەدەنە لیستی ١٨٣ـی پارتی، چونكە ئامانجی سەرەكیی ئەو حزبە، سەربەخۆیی گەلی كوردستانە و دەشڵێن: "ئێمەیش ئامادەین خۆمان بكەینە قوربانی لەو پێناوەدا".

ماڵباتی یەكەم شەهیدی شەڕی داعش، جەختیان كردەوە، دەنگیان بۆ لیستی ١٨٣ـی پارتییە، چونكە تەنیا پارتی و سەرۆك بارزانییە هەمیشە لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بوون و نەیانهێشت كوردستان لە لایەن دوژمنانەوە داگیر بكرێت.

لە جەنگی دژی داعشدا، زیاتر لە ١٥٠٠ پێشمەرگە شەهید بوون، كە ڕێكەوتی ١١/٦/٢٠١٤، جەمیل شلی، وەك یەكەم پێشمەرگە لە ناوچەی "عوێنات"، خوێنی خۆی كردە قوربانی لە پێناو سەربەخۆیی كوردستاندا.

پێشمەرگە، توانی ئوستوورەی داعش تێك بشكێنێت و ئازایەتیی و چاونەترسییەكەی لە دنیادا دەنگی دایەوە، چونكە توانی بە چەكی سووك و قورسەوە و بە نوێنەرایەتیی دونیا، كۆتایی بە داعش بهێنێت. لەو بارەیەیشەوە، خالید شلی، براگەورەی جەمیل شلی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پارتی خاوەن داستانەكانە و بە هەزاران شەهیدی داوە لە پێناو سەربەخۆیی گەلەكەماندا، بۆیە دەبێت خەلك باش ئەوە بزانێت پارتی و بارزانی هەرگیز پشتیان لە گەلەكەی خۆیان نەكردووە و ناشیكەن و لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ كوردستان بوونە، دەبێت هەموومان كار بكەین لیستی ١٨٣ـی پارتی سەر بكەوێت، چونكە بەهێزبوونی پارتی، واتای بەهێزبوونی كوردستانە".

شلی، گوتیشی: "ئەگەر پارتی و سەرۆك بارزانی نەبوونایە، ئێستا ڕەوشەكە بە شێوەیەكی تر دەبوو و ڕەنگە ئێستا دوژمن دەستەڵاتی بەسەر ناوچەكانماندا هەبووایە، بەڵام پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، ئەفسانەی داعشی تێك شكاند و نەیهێشت دوژمن بگاتە ئامانجی خۆی، بۆ ئەمەش داستانی پرسێ و سحێلا شاهیدن".

"سەرۆك بارزانی و كوڕ و نەوەكانی، هاوشێوەی تەواوی پێشمەرگەكانی دیكەی كوردستان بە شەو و ڕۆژ لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ بوون، ئەمەیش لە دنیادا دەنگی دایەوە، بۆیە داوا لە خەڵك دەكەم بۆ ئەوەی بگەین بە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان و سەربەخۆیی ببێتە ڕاستی و دوژمن نەگاتە ئامانجی خۆی و كەڕامەتی تاكی كورد پارێزراو بێت، دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٣ـی پارتی". خالید شلی وای گوت.

هەر پێوەست بەمە، سەفین جەمیل، كوڕی شەهید جەمیل شلی، كە خۆی پێشمەرگەیە و لە سەنگەردایە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئامادەم خۆم بكەمە قوربانیی گەلەكەم و لەسەر ڕێبازی باوكم بەردەوام بم، كە ئەویش ڕێبازی پارتی و بارزانییە، چونكە كار بۆ سەربەخۆیی گەلی كوردستان دەكەن و بۆ ئەم مەبەستەیش ئەگەر بمانەوێت سەربەست بژین، دەبێت دەنگ بە لیستی سەربەخۆخوازەكان بدەین، كە ئەویش لیستی ١٨٣ـی پارتییە".

وەرگرتنـەوەی مـاف و بەركـەوت و شاییسـتە داراییە زەوتكراوەكانـی پێشـمەرگە لـە حكوومەتی فیدراڵی و بەرزكردنەوەی ئاسـتی ژیان و گوزەرانی خۆیان و خانەوادەكانیان، بـە جۆرێـك، كـە لەگـەڵ پیرۆزیـی ئەركەكەیـاندا بگونجێ، ئامانجی كارنامەی لیستی ١٨٣ـی پارتییە.

لسیتی پارتی دیموكراتی كوردستان، خزمەتی پێشمەرگەی پارێزەری كوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرز و ئەنفالكراوەكان، بە شەڕەفێكی مەزن و شانازییەكی بێوێنە دەزانێ، هاوكات زێرەڤان عەبدوڵڵا حوسێن، كە كوڕی شەهیدی شەڕی داعشە و بەرپرسی ڕێكخراوی ''شەدا''ی كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعشە لە پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "ئێمە خۆمان بە سەربڵند دەبینینن كە كوڕی شەهیدانین و لەسەر ڕێبازی پارتین، چونكە ئەم ڕێبازە بووەتە هۆكاری ئەوەی كورد ڕێگای سەربەخۆیی هەڵبژێریت، بۆیە بە دڵ و بە گیان لەگەڵ ئەم ڕێبازە پیرۆزە دەبین".

دەشڵێ: "دەنگمان بۆ لیستی ١٨٣ـی پارتییە، چونكە كارنامەی ئەم حزبە پێش هەموو شتێك سەربەخۆیی گەلی كوردستانە و خزمەتكردنی گەلی كوردە، نەك تەنیا لە باشوور، بەڵكوو لە هەر چوار پارچەی كوردستان".

خزمەتــكردنی زیاتــری كەســوكاری شــەهیدان و ئەنفــال و تەواوكردنــی پڕۆژەكانــی نیشــتەجێبوونیان بە بــێ جیــاوازی و بەرزتركردنــەوەی ئاســتی ژیــان و گوزەرانیــان و بایەخدانــی تایبــەت بــە منداڵەكانیــان لــە بــواری دابینكردنــی خەرجیی خوێنــدن و تەندروســتی و هەلــی كارەوە، لە خاڵە گرینگەكانی كارنامەی پارتین. وەك زێرەڤان عەبدوڵڵاش گوتی: "لە كارنامەی پارتیدا دیارە هاوكاریكردن و پاڵپشتیی پێشمەرگەی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان، ئامانجی سەرەكین، بۆیە دەنگمان بۆ لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموكراتی كوردستانە".

كــاروان باعەدری