Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دهۆك.. ده‌یان گەنج پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد

 

دهۆك-KDP.info– كارگێڕی لقی 1ـی پارتی لە دهۆك دەڵێ، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەك گەنجی سنووری شاری دهۆك كە لایەنگری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و لایەنەكانی دیكە بوون، پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە.

بەرنامەی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە ژێر درووشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز)، بەرنامەیەكی هەمەلایەنە و ئامانجی خزمەتكردن و خۆشگوزەرانییە بۆ تەواوی چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستان بە بێ جیاوازی.

فەهمی سەلمان، كارگێڕی لقی 1ـی پارتی لە دهۆك، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری شاری دهۆك ماوەی چەند رۆژێكە لایەنەگرانی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و لایەنەكانی دیكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتیمانەوە دەكەن، هەر دوێنێ زیاتر لە 50 گەنج لە سێمێل و كۆمەڵگای مسیریكێ گەڕانەوە نێو ریزەكانی پارتیمان و گەیشتوون بەو ڕاستییەی كه‌ هەر پارتی دیموكراتی كوردستانە هێزی یەكەمی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانه‌، هه‌ر بۆیەش ئەو هەموو خەڵكە دەگەڕێنەوە ناو ماڵی گەورەی خۆیان، ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە".

سەلمان ڕاشیگەیاند: "گەڕانەوەی خەڵك و پەیوەندیكردن بە ریزەكانی پارتیمان لە نێو هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە، رۆژانە بەردەوامە، چونكە ئەو خەڵكەی لە سنووری شاری دهۆك پەیوەندی بە ریزی حیزبەكانی ترەوە كردووە، ڕەنگە لە ئەنجامی زیزبوونێك و ناخۆشییەك بووێت، بەڵام هەر خۆیان بە دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانی دەزانن و ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی كە، سەنگەری ڕاستەقینەی ئەوان، ماڵە گەورەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانە".

 

نەشوان بەرزنجی