Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشووی راگەیاند

 
هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی عاشوورا رۆژێک پشووی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان راگەیاند. 
 
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین، رۆژی پێنجشەممە 20-9-2018، كە هاوكاتە لەگەڵ یادی عاشوورا، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".